بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئەحمەد داودئۆغڵو

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆکی پارتی ئایندە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەیبوو، دۆخی ناوچەکە و گرژییەکان تاوتوێکران و جەخت لە گرنگیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی پارێزگای سلێمانی و تورکیا کرا، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆسپەکانی بەردەمی خرایەبەر باس، هەروەها پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقیش گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

سەرۆک بافڵ و ئەحمەد داودئۆغڵو جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپاتکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار ژنی بە تۆمەتی هەڵكوتانە سەر پیاوێك ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە هەڵیانكوتابووە سەر پیاوێك و پارەیان لێسەندبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share