زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا: سەرجەم گەنجە گەشتیارەکانی سەیرانگەی خۆرنەوازان سەلامەتن

درەنگانی شەوی ڕابردوو، هەواڵی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک گەنجی گەشتیاری دووزخورماتوو لەسنووری خۆرنەوەزان ناحیەی داوێ بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرجەمیان سەلامەتن و ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، پاش گەیشتنی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و ئاسایش و ئۆپەراسیۆن بۆ سەیرانگەی خۆرنەوەزان، دەرکەوتووە تەواوی گەنجەکان سەلامەتن و هەواڵی هێرشکردنە سەریان دوور بووە لەڕاستیەوە و خەویان لێکەوتبوو.

شەوی ڕابردوو لە ڕێگەی هەژماری فەیسبووکی ساختەوە نامە بۆ کەسوکاری یەکێک لەو گەنجانە نێردراوە، کە گوایە توشی هێرشی چـ.ـەکداریی نەناسراوبوون و دوو گەنج کە برای یەکترن کـ.ـوژران و یەکێکی دیکەیان بـ.ـرینداربووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هێڵی پەیوەندی، کەسوکاری ئەو گەنجانە نەیانتوانیوە پەیوەندیی بە گەنجەکانەوە بکەن و ئەوانیش بەهەمانشێوە نەیانتوانیوە هەواڵ بدەنە خێزانەکانیان کە سەلامەتن دەنگۆی هێرشکردنەسەریان بڵاوکراوەتەوە.

لە ئێستادا سەرجەمیان بە سەلامەتی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە ڕادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی كارمەندان درایە بەرێوبەری ناوەندە تەندروستییەكان

بەرێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەسەڵاتی گواستنەوەی سەرجەم فەرمانبەرانی ژمێریاری و كارمەندانی تەندروستی و كارگێڕی جگە لەپزیشكان دابەزاند بۆ…
Total
0
Share