بۆ کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بڕیاردرا

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، مۆلیدە  ئەهلییەکان ڕاسپێردراون ئەو کاتانانەی کارەبای نیشتمانیی نییە، کارەبا بە هاوڵاتییان بدەن.

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی لەم ڕۆژانەدا بابەتێکی گشتگیرە و لە هەموو شاروشارۆچکەکان کارەبا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، تەنانەت لەو شوێنانەش کە بەشداریی پڕۆژەی ڕووناکییان کردووە بەهەمان شێوە کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە هەرچەندە مۆلیدەکانیان هەڵگیراون.

دەشڵێت، قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاگاداری سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی کردووەتەوە کە تەنیا یەک کاتژمێر مۆلیدەکان بەمەبەستی پشوو بکوژێندرێتەوە، واتە کاتژمێر 1 بۆ 2ی شەو دواتر تاوەکو هاتنەوەی کارەبای نیشتمانی کار بە مۆلیدەکان دەکرێت، ئەم بەرنامەیەش لە ئەمشەوە و جێبەجێدەکرێت.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ئەوەش دەڵێت، بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕەوشی کارەبای نیشتمانی لە هەموو کوردستان چاکبکرێتەوە، تا ئەو بەروارە مۆلیدە ئەهلییەکان لە چەمچەماڵ ڕاسپێردراون ئەو کاتژمێرانەی کارەبای نیشتمانی نییە، مۆلیدەکان کارپێبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایان ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ئۆتۆمبێل بەشێوەی قیست بە مامۆستایان دەدات

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، “ئەگەر دۆخی دارایی هەرێم باش بێت هاوشێوەی پێشتر هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی…
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی راگەیاند کە ئاگریان لە پووش و پاوەن بەردابوو

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، چوار تۆمەتباری سوتاندنی پوش و پاوانی ناوچەکانی وێڵەیەر، بەکرەجۆ، دێکۆن دەستگیرکراون. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی…
Total
0
Share