پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە چەكی بێموڵەتی پێبووە

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە چەکی بێمۆڵەتی پێبووە و ویستوەیەتی لەناوبازاڕ ساخی بکاتەوە.

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی زانیاریی گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێکەوە کە چەکی بێ مۆڵەتی پێیە و دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغی بکاتەوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و توانرا لەلایەن نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات بەھاوکاری نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

باسی لەوەشكرد، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و چەند مەخزەن و فیشەکێکدا.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، تۆمەتبار س ، ە ، م لەدایکبووی 1999 یە و بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دارا سێكانیانی: بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی فەرمانبەر ئازادە لە هەڵبژاردنی بانكێك بۆ تەوتینكردنی مووچەكەی. دارا…
Total
0
Share