شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری ژێرخانی گشتیی شاری سلێمانی و ئاسانکاریی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان و شۆفێران، تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی کاری چاکسازیی شەقامەکان.

ڕاشیگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا، پڕۆسەی قیرتاوکردن و نۆژەنکردنەوەی بەشێکی گرنگ لە تۆڕی ڕێگەوبانی شارەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا، کە پێکهاتبوو لە قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکیی چوارڕیانی سەرچنار بە ئاراستەی ناوچەی پیشەسازیی یەک.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم چاکسازییە بەشێکە لە هەڵمەتە بەردەوامەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیمان بۆ نوێکردنەوەی شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی لۆدی سەر شەقامەکان و پێشکەشکردنی شایستەترین خزمەتگوزاری بە هاوشاریانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و دەشڵێت، “پێویستە چارەسەری كێشەی…
زیاتر ببینە

وەزیری پەروەردە لەبارەی فرۆشتنی ئاژەڵ لەلایەن پەروەردەی سلێمانییەوە: سوپاستان دەکەین

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەک ئاژەڵ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سلێمانییەوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا سەرەڕای سوپاسی…
Total
0
Share