وەزارەتی رۆشنبیری: نابێت میدیاکان ببنەهۆی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئاگادارییەکی ئاراستەی گشت میدیا بینراو و بیستراوەکان کرد و ئاماژەی بەوەکرد، نابێت ببنەهۆی دروستبوونی گومان و تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی.

وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئاگاداری گشت میدیا بینراو و بیستراو و پۆرتاڵ رایەڵە ئەلیكترۆنییەکانيان دەکەینەوە، كە خۆيان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر بابەت و هەواڵێکی بێبنەما و پێویستە بەرپرسیارانە مامەڵەبکەن و نەبنەهۆی دروستکردنی ترس و گومان و تێکدانی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتانە ناچنە چوارچێوەی ئازادیی رادەربڕینەوە، بەتایبەتیش لە باری هەستیاری ئێستادا كە هەرێمی كوردستان وەكو قەوارەیەک لەلایەن نەیارانیەوە رووبەڕووی چەندين شێوازی دوژمنكارییانەی پڕ مەترسی بووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەدا ئەم هەڵسوکەوتە نابەرپرسانە لەلایەن هەر دەزگا و رایەڵێكی میدیاییەوە بكرێت، دوورە لە یاسا و لۆژیک و پێچەوانەی ماددەی سێیەم/ بڕگەی سێیەمە لە (رێنمایی رێکخستنی فریکوێنسیی سپەیس لە هەرێمی کوردستان).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی: بڕیارماندا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینیی خۆبەخش

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بڵاویکردەوە، بڕیاردرا مانگانە مینحەیەک بدرێتە مامۆستایانی ئاینی خۆبەخش، ئەوانەی کە هیچ داهاتێکی دیکەیان…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا هەزار و 292 نەخۆش سەردانی كلینكی نەخۆشییەكانی مەمكیان كردووە…
Total
0
Share