دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان: دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستیش بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵدا گیرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەڕۆژی 25ی ئایاری 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی سلێمانی/بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لە چالاکییەکدا، توانیان دەستبەسەر بڕی 35 کیلۆ و 38 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵی شل بگرن و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین لە سنووری سلێمانی دەستگیربکەن.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا تۆمەتباران بەماددەی 25 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکەیان بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارنامەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لەگەڵ بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، بەتایبەتتر لە دۆسیەی مافە دەستوورییەکاندا، شایستە داراییەکان، لایەنە…
زیاتر ببینە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی دووەمین كۆڕبەندی نێودەوڵەتیی داهێنان و كارسازی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. رۆژی یەكشەممە بە ئامادەبوونی قوباد…
Total
0
Share