سوپای ئێران: درۆنێکی ئەمریکیمان لە باشووری وڵات خستەخوارەوە

سوپای ئێران ڕایدەگەیەنێت، بەیانیی ئەمڕۆ، درۆنێکی ئەمریکییان لە جۆری MQ-1 لە باشووری وڵاتەکە خستووەتەخوارەوە.

سوپای ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنەکە لە کەناراوەکانی باشووری وڵاتەوە سنووری بەزاندووە و هەوڵی “هێرشێکی دوژمنکارانەی” داوە.

ڕاشیگەیاند، سنوورەکانی ئێران بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە و ڕاستەوخۆ وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە، کە بکرێتە سەر وڵاتەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دروشمەکان لە دڵی تارانەوە دژی خامنەیی.. هێزە ئەمنییەکان وەڵامیان دەدەنەوە

لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە تارانی پایتەختی ئێران و داواکاری خۆپیشاندەران بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان، ئێوارەی دوێنێ…
Total
0
Share