وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی سەرۆکی ئەمریکا لە سوریا کۆتاییدێت بەڵام لە ئەرکەکەی دەمێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، سەرەڕای تەواوبوونی ئەرکەکەی، بەڵام تۆم باراک لە سوریا و عێراق لە ئەرکەکەی بەردەوامدەبێت.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی X نووسیویەتی، تۆم باراک ڕۆڵێکی گرنگ و بێ وێنەی گێڕاوە وەک نێردەی تایبەتی ئێمە بۆ کاروباری سوریا، لە کاتێکدا کە ئەرکەکەی کۆتاییدێت، بەڵام ئەو بەردەوامدەبێت ڕۆڵەکەی خۆی، کە نێردەی سەرۆکی ئەمریکایەوە بۆ کاروباری عێراق و سوریا.

دەشڵێت، شارەزایی و تێگەیشتنی وردی ئەو بۆ ئەجێندای “سەرەتا ئەمریکا”، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆ ناوی وڵاتەکەمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا چەندین فڕۆکەی شەڕکەری لە خۆر‌هەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، “بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاستی ئۆپەڕاسیۆنەکانمان فەوجێکی فڕۆکەی شەڕکەرمان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جێگیرکرد”. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share