کاروان ئەنوەر: لەوەتەی سلێمانی هەیە دەستەمۆ نەبووە بۆیە دوژمنی زۆرە

سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسان لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانەوە رایدەگەیەنێت، لەوەتەی سلێمانی هەیە دەستەمۆ نەبووە بۆیە دوژمنی زۆرە.

کاروان ئەنوەر، سکرتێری لقی سلێمانیی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هێرشێکی زۆر لەسەر میدیاکانی سنووری سلێمانی هەیە و هەموو سێ مانگ جارێک، کۆپیڕایت دەخرێتە سەر پەیجەکان.

وتیشی، تەنانەت کۆپیڕایت خراوەتە سەر لۆگۆی سەندیکاکەشمان کە پەیجێکی رەسمییە؛ ئەم هێرشانە پەیجە وەرزشییەکانیشی گرتووەتەوە و کەمترین خەڵک دەیانبینێت.

داواش لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، بەدەم ئەم کێشەیەوە بچێت و نەهێڵێت هەرکەسێک بیەوێت، پەیجێک لەکاربخات بەبێ ئەوەی هۆکارێکی لۆجیکی هەبێت.

لە دوێنێ شەممەوە، هێرشێکی دیکەی ئەلیکترۆنی کراوەتەوە سەر پەیج و میدیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لەبارەی دروستبوونی درز لە تونێلی ماوەران و مەترسیی داڕمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی باس لە مەترسیی داڕمانی تونێلی ماوەران دەکەن بەهۆی…
Total
0
Share