سبەینێ خۆڵبارانە و پلەی گەرما 6 پلە دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی هەینی، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی تۆزوخۆڵ دەکرێت بۆ ناوچەکەمان لە کاتەکانی سەرلەبەیانیدا.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەتا کاریگەریی شەپۆلەکە لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و دواتر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی شەممە بەردەوامدەبێت.

هاوکات کەشناسی ڕاشیگەیاند، سبەی هەینی، پلەی گەرما بە نزیکەی 4 بۆ 6 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی مەترسیی ڕووخانیان ئاگادارکراومەتەوە کە دەبێت 5 خوێندنگە دابخەم

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرمایەدارەکان نەبوونایە، دۆخی خوێندنگەکانی سلێمانی زۆر خراپ دەبوو لە ڕووی نۆژەنکردنەوەوە. بەناز…
Total
0
Share