ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 5 دێت

بەگوێرەی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە (دیوان و لیواکان)، فەرماندەیی دەڤەری 1 و دەڤەری 2، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.

بەگوێرەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتانە دەتوانن لە کاتژمێر 10ـی بەیانییەوە، سەردانی بانکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی ئایار.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن ژمارەی ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی ئاشکراکرد کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 13 حزب و دوو هاوپەیمانی بەشداریی دەکەن. جومانە غەلای وتەبێژی…
Total
0
Share