کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن چۆن دەبێت؟

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی قوربانی بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە (یەکەم رۆژی جەژنی قوربان)، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، پلەی گەرما بە نزیکەی (2-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ ، بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، ڕۆژی پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی تەنکەهەوری بەرز دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما بە (2-3) پلە بەراورد بە پلەکانی ڕۆژی پێشوو بەرزدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، ڕۆژی هەینی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، خێرایی با مامناوەند دەبێت، پلەی گەرما بە (2-3) پلە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو نزمدەبێتەوە.

لەبارەی کۆتا ڕۆژی جەژنی قوربان کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما بە (1-2) پلە بەراورد بە پلەکانی ڕۆژی پێشوو، بەرزدەبێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share