نرخی نەوت دابەزی

ڕۆژی دووشەممە، بەهۆی نزیکبوونەوەی ئەمریکا و ئێران لە ڕێککەوتن، نرخی نەوت بەڕێژەی %6 دابەزی.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی بەرمتلێک نەوتی برێنت 5 دۆلار 66 سەنت دابەزی و گەیشتە 97 دۆلار و 88 سەنت.

هاوکات نرخی نەوتی سووکی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش 5 دۆلار و 56 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 91 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی هەردوو جۆرەکەی نەوت لەمڕۆدا گەیشتوونەتە نزمترین ئاست لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share