نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 15 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 330 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ سێشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 315 دۆلار بوو.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەم ماوەیەی دواییشدا، هەندێکجار نرخەکەی بەرز و نزمی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: ساڵی داهاتوو مووچەی مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ خەرجدەکرێن

بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی 10ی ئەمساڵ پێش سەری ساڵ دابەشدەکرێت و دوو مووچەکەی دیکەش ساڵی داهاتوو خەرجدەکرێن. سەرچاوەیەک…
Total
0
Share