قائیمقامی دووکان: لە ماوەی 8 ڕۆژدا زیاتر لە 120 تۆن خاشاک لە بەنداوی دووکان دەرهێندراوە

قائیمقامی قەزای دووکان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی هەشت ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 120 تۆن خاشاک لە بەنداوی دووکان دەرهێندراوە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دووکان لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، توانراوە لە ماوەی هەشت ڕۆژدا، لە بەنداوی دووکان زیاتر لە 120 تۆن خاشاک دەربهێندرێت.

وتیشی، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، ماندووبوونی ئەو کارمەندانەوە لەبەرچاو بگرن کە لە ماوەی ئەو هەشت ڕۆژەدا، لەپاڵ ئەرکەکانی خۆیان، پێشمەرگە ئاسا هەستاون بە پاککردنەوەی بەنداوەکە، بۆیە داواکارین پاکوخاوێنی ئەو ناوچەیە بپارێزن.

ئەوەشی خستەڕوو، نزیکبووینەتەوە لە سەرڕێژبوونی بەنداوی دووکان، ئەگەر لە 10 بۆ 12 ڕۆژی داهاتوو کەمبوونەوەی داهات ڕوونەدات، ئەوا بەنداوەکە سەرڕێژدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ سلێمانى ئاماده‌كاری كرابوو.. نرخی خۆراك و شمه‌ك گران نه‌بووه‌

به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێش ئه‌وه‌ى نرخى خۆراك و شمه‌ك گرانبێت ئه‌وان سه‌ردانى شوێنه‌كانیان كردووه‌ و هۆشدارییان…
Total
0
Share