د. هەڤاڵ ئەبوبەکر: کەرنەڤاڵێکی گەورە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، کەرنەڤاڵێکی گەورە بەڕێوەدەچێت.

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ڕایگەیاند، لە 26ی حوزەیرانی 2026، بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە هەواری شاری سلێمانی، فێستیڤاڵێک ڕێکدەخرێت کە ئەوە بە تەنیا فێستیڤاڵێک نییە، بەڵکو کەرنەڤاڵێکی گەورەیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بۆ کەلتوورە جیاوازەکان و داهێنانە تازەکان.

وتیشی، “فێستیڤاڵەکە بە بەشداریی کارای گەنجانی سلێمانی، کوردستان، عێراق و دەرەوە بەڕێوەدەچێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست: حکومەت یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایەگەیاند، “حکومەتی کاربەڕێکەر یاری بە هەستی مامۆستایانی گرێبەست کرد”. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share