گەشتیارێکی عەرەب لە دەریاچەی دوکان خنکا

گەشتیارێکی عەرەب ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی مەلە کردندا لە دەریاچەی دوکان خنکا.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی مەلە کردندا گەشتیارێکى تەمەنی 40 ساڵ كە دانیشتووی بەغداد بوو، لە دەریاچەی دوکان خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئاگادار كردنەوەیان، تیمەکانی مەلەوانی دوکان و ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چونەتە شوێنی ڕوداوەکە.

باسیلەوەشكرد، لە ئێستادا تیمەكان لە ھەوڵی دەرھێنانەوەی تەرمەکەدان .

قائیمقامی دوكان، داواش لە گەشتیاران دەکات، زیاتر پابەندی ڕێنماییەکان بن، و لە دەریاچەكەدا مەلە نەکەن.

هەر ئەمڕۆ خێزانێكی سێ كەسی لە ئاوای گەلی عەلی بەگدا خنكان.

بارزان محەمەد، بەرێوبەری گەشت و گوزاری سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەو دایک و باوکە کاتێک منداڵەکەیان کەوتووەتە ئاوەکەوە، هەوڵی ڕزگارکردنیانداوە، بەڵام هەردووکیان و منداڵەکەشیان خنکاون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئامادەکارییدەکات بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگانە

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایدەکات، ئامادەکاری کراوە بۆ دابەشکردنی بەشەئاردی مانگی نۆی ئەمساڵ.…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم: قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دەخرێتەسەر پسوڵەی کارەبای 24 کاتژمێری

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، میکانیزمێکی نوێ بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دادەنێین و بەگوێرەی میکانیزمەکە قەرزەکان بەشێوەی…
Total
0
Share