وەزارەتی كشتوكاڵ وردەكاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی لە بەشەكانی كشتوكاڵ بڵاوكردەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی وردەکاریی دامەزراندنی پێنج هەزار دەرچووی بڵاوکردەوە كە لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، پاڵپشت بە یاسای ژمارە (20 )ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە(4) ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و ڕێنمایی و ڕێکارانە ، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەستبەکاردەبێت، بەمەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاریی کەسی لەدەرچووانی دانەمەزراو لەبەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون ).

ڕوونیشیكردووەتەوە، “ئەم پرۆسەیە لە ڕۆژی 2022/7/3 دەستپێدەکات تاوەکو ماوەی 2022/8/1 بەردەوام دەبێت، لەهەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت هەماهەنگی ئامادەکاریی دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و ڕاهێنان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لە چێوەی یاساکە و ڕێنمایی ئامادەکراو.

ڕوونیشیكردووەتەوە، دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بۆ‌ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لیژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەم فۆرمەی پردەکرێتەوە، بەخۆرایی دابەشدەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی هەرێمی کوردستاندا”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا ژمارەیەك سزای دیكەی بەسەر ڕوسیادا سەپاند

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوەیەك لە حكومەتی هەرێمەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share