نیویۆرک تایمز: هاوکارەکانی ترەمپ ئامادەکاری دەکەن بۆ لێدانێکی سەربازی لە ئـ.ـێران

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایدەکات، دۆناڵد ترەمپ هێشتا سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو بەرامبەر بە ئـ.ـێران بڕیاری کۆتایی نەداوە، لە ئەگەری بڕیاردان بژاردەکان بریتین لە هێرشێکی چڕ بۆ سەر ئەو وڵاتە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە زاری کۆمەڵێک سەرچاوە بڵاویکردەوە، هاوکارەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرقاڵی ئامادەکردنی پلانی سەربازین بۆ هێرشکردنەوە سەر ئێـ.ـران، هێرشەکە ئەو کاتە دەستپێدەکات کە گفتوگۆکان بگەنە بنبەست.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ هێشتا سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتوو بەرامبەر بە ئـ.ـێران بڕیاری کۆتایی نەداوە، لە ئەگەری بڕیاردان بژاردەکان بریتین لە هێرشێکی چڕ کە خۆی دەبینێتەوە لە بۆمبارانکردن، بە ئامانجگرتنی پێگە سەربازییەکان و ژێرخانی وزەی ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ڕەنگە ئەمریکا بۆ داگیرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی دوورگەی خارگ، کۆمەڵێک هێزی تایبەت بەکاربهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا سیستمی بەرگری و سەربازی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە، وڵاتەکەی سیستمی بەرگری ئاسمان دیکە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت. لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکادا…
Total
0
Share