داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی بڵاوکرایەوە

ماڵپەڕی شەفافیەت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانیی بڵاوکردەوە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی لە ڕۆژی 9 تاوەکو 15ی ئایاری 2026 بڵاوکردووەتەوە کە بڕی 5 ملیار و 443 ملیۆن و 915 هەزار و 366 دینارە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 98%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 2% ی بەشێوەی چـ.ـەكە و 2% ی دیکەشی بەشێوەی مقاصەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی پێدانی ڤیزاوە کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا کونسوڵگەری ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییانی هەرێم دەکاتەوە کە پێدانی ڤیزا وەک خۆی بە ڕاگیراوی ماوەتەوە.…
Total
0
Share