نوخشە ناسیح: چرکە دەژمێرین تا سزاکەی عـ.ـەجاج جێبەجێدەکرێت

پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، چرکە دەژمێرین تا سزاکەی عـ.ـەجاج جێبەجێدەکرێت.

نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند، شادمان و دڵخۆشین بە بڕیارە مێژووییەکەی ئەمڕۆی دادگای تـ.ـاوانەکانی عێراق، بۆ لە سێدارەدانی (عـ.ـەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی)، ئەو دڕندەیەی بە «جـ.ـەلادەکەی زیندانی نوگرە سەلمان» ناسرابوو کە وەک بەرپرسی ئەمنیی زیندانی نوگرە سەلمان، هەزاران کەسی لە خەڵکی بێتاوانی کورد برسیکرد، ئەشکەنجەی دان، دەستدرێژیی سێکسی پێکردن و شـ.ـەهیدی کردن و تەرمەکانیانی دەرخواردی ئاژەڵی دڕندە دا.

دەشڵێت، عـ.ـەجاج، کە بەرپرسی زیندانی نوگرە سەلمان بوو، دەستی بە کاری خۆی کرد، لە ماوەی 10 مانگدا دوو لەسەر سێی زیندانیەکان گـ.ـیانیان لەدەستدا، تائێستا زیاتر لە 300 دۆسیەی یاسایی دژی ئەو تـ.ـاوانبارە، تۆمارکراون که بەشێکیان لە گەرمیان، هەڵەبجە و چەمچەماڵن، بەپێی شایەتحاڵی ڕزگاربووانی کـ.ـیمیابارانی هەڵەبجە، ئەو کەسانە دوای  1988 ڕاستەوخۆ ڕەوانەی زیندانی نوگرە سەلمان کران و عـ.ـەجاج و دەستەکەی بوون بە هۆکارێکی سەرەکیی لەناوبردنیان.

ئاماژە بەوەشدەکات، هەرچەندە زەمەنێک تێپەڕی، بەڵام ئەمڕۆ دادپەروەری گەیشت، کە سزایەکی پەند ئامێز بەم تـ.ـاوانبارە بدات، بڕیارەکەی ئەمڕۆ نیشانەیەکی ڕوونە بۆ هەموو ئەوانەی دەستیان بە خوێنی کوردە بێتاوانەکان سوور بوە، ڕۆژێک لە ڕۆژان، دادگا و ڕاستی، هەر دەردەکەوێت.

نوخشە ناسیح، ئەوەش دەڵێت، لە ناخی دڵەوە دەڵێم: چرکە دەژمێرین تا  سزاکەی جێبەجێدەکرێت ، وەک (سـ.ـەدام و عەلی کیمیاوی) لەبەردەم بڕیاری عەدالەتدا ژیانیان کۆتاییدێت و دەچنە زبڵدانی مێژوو، چاوەڕوانین  هاودڕندەکانی تریشان ڕووبەڕووی یاسا و دادگەری  دەبنەوە، بەهیواین هیچ تـ.ـاوانبارێکیان بێ سزا دەرنەچێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share