وەزارەتی پەروەردە ناوەندەکانی خوێندن بۆ تۆمارکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژ ئاگاداردەکاتەوە

لۆگۆی وەزارەتی پەروەردە

لیژنەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئی – پەروەردە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە زۆر بە ووردی و بە دروستی داتای مامۆستایانی وانەبێژ و هەموو ئەو وردەکارییەی لێیان داواکراوە پڕی بکەنەوە.

لیژنەی جێبەجێکردنی سیستەمی ئی – پەروەردە لە وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پێویستە زۆر بە وردی و بە دروستی داتای مامۆستایانی وانەبێژ و هەموو ئەو وردەکارییەی لێتان داواکراوە پڕی بکەنەوە بە کۆتا شایستەی داراییەوە کە وەریانگرتووە یان لەپاش ئەو بەروارە فەرمانی وانەبێژییان بۆ دەرچووە هێشتا شایستەی داراییان وەرنەگرتووە، بەڵام بە گوێرەی رێنمایی دارایی بە چ بڕە پارەیەک بۆی دیاریدەکرێت پێویستە پڕ بکرێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، تەنانەت وێنەی پرۆفایلیش پێویستە فەرمی بێت، بەرپرسیارێتی کەموکوڕی داتاکان  ناگرینە ئەستۆ بۆیە پێویستە هەر مامۆستایەک داتای کەموکوڕی تێدایە بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن بەدروستی لەگەڵ بەکارهێنەری سیستەم  چێکی داتاکان  بکەنەوە، چونکە ئەوەی ئێمە وەک لیژنەی جێبەجێکردنی سیستەم دەیبینین لە کاتی چێککردنەوەدا هێشتا لە چەندین ناوەندی خوێندن کەموکوڕیی هەیە.

شەوی رابردوو، وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 8 ی شوباتی 2024کۆتا وادەی تۆمارکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستمی ئی- پەروەردە.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەكی نوێ: مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە پاش وازهێنان لە جگەرە كەمدەكات

بابەتی دواتر

بازرگانیی عێراق دەیەوێت نرخی خۆراک لە بازاڕەکان رێکبخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share