چەقاوەسو؛ پیاهەڵدانە یان جنێو؟

زۆربەمان ڕۆژێک لە ڕۆژان گوێمان لە دەستەواژەی “چەقاوەسو” بووە؛ هەندێکجار بۆ کەسێکی زۆربڵێ بەکارمان هێناوە و هەندێکجاریش وەک تانەیەک بۆ کەسێک کە بێدەنگ نابێت. بەڵام ئایا دەزانیت ڕەگی ئەم وشەیە بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟

ئەسڵی مەسەلەکە چییە؟ چیرۆکەکە بۆ سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی و کۆڵانەکانی شاری ئەستەمبوڵ دەگەڕێتەوە. لەوێ پیاوێکی چایچی هەبووە کە بەردەوام سێ تەرمۆزەی بە شانەوە بووە و بە ناو کۆڵانەکاندا سووراوەتەوە. ئەم پیاوە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیارەکان، بە دەنگێکی بەرز و بە چەنەبازییەکی زۆرەوە هاواری دەکرد: “چا، قاوە، سوو”.

لە زمانی تورکیدا چا هەرواتای چایە ، قاوە هەرواتای قاوەیە ، سوو بەواتای ئاو دێت.

چۆن بوو بە ئیدیۆم؟ ئەم کابرای چایچییە هێندە دەمی گەرم بووە و هێندە بەسەر یەکەوە ئەم سێ وشەیەی دووبارە کردووەتەوە، مەجالی بە کەس نەداوە قسە بکات. ئیتر لەو کاتەوە بوو بە باو، هەرکەسێک زۆر بڵێ بوایە و ڕێگەی بە کەسی تر نەدایە قسە بکات، پێیان دەوت: “ئەڵێی کابرای چەقاوەسووی”.

ئەگەرچی ئێستا ئەم دەستەواژەیە کەمتر لە ناو نەوەی نوێدا دەبیسترێت، بەڵام هێشتا لای بەتەمەنەکان وەک میراتێکی زمانەوانی ماوەتەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “مانگی رابردوو 570 چارەخواز لە سەنتەری حەساسیەت و رەبۆ بینراون و چارەسەرکراون”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share