وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کارکردن لە شەقامی 100 مەتریی شارەکە بەردەوامە و هەوڵدەدرێت لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، تەواوبکرێت.
ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی دۆخی نەگونجاوی کەشوهەواوە، کەمێک سستی بە کارەکانەوە دیاربوو؛ بەڵام کارکردن لە شەقامی 100 مەتری بەردەوامە.
وتیشی، لەم دواییانەدا کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیی سلێمانیدا کرابوو و هەوڵدەدرێت، لە وادەی دیاریکراودا کە کۆتایی مانگی نۆیە، شەقامەکە بخرێتە خزمەتی شۆفێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر 25 کیلۆمەتر بە ڕووی هاوڵاتییاندا کرابووەوە و 9 کیلۆمەتر مابوو، ئێستا کارکردن لەو 9 کیلۆمەترەدا بەردەوامە.