ئەو خۆراکانەی بۆ پتەوبوونی ئێسک گرنگن

لەگەڵ زیادبوونی کێشەکانی پەیوەندیدار بە لاوازیی ئێسک و نەخۆشییەکانی وەک پووکانەوەی ئێسک، پسپۆڕانی تەندروستی ڕێنماییمان دەکەن بەوەی گرنگیی زیاتر بدەین بە ئەو خۆراکانەی کە یارمەتیی بە‌‌هێزبوونی ئێسک دەدەن.

بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکان، ئێسک پێویستی بە ماددەی سەرەکیی وەک کالسیۆم، ڤیتامین D و پڕۆتین هەیە بۆ پاراستن و گەشەکردنی، کەمیی ئەم ماددانە دەبێتە هۆی لاوازیی ئێسک و زیادبوونی مەترسیی شکان.

سەرچاوەکانی کالسیۆم بریتین لەم خۆراکانە:

– شیر

– ماست

– پەنیر

هەروەها ڤیتامین D کە گرنگە بۆ هەڵگرتنی کالسیۆم لە جەستەدا، سەرچاوەکانی بریتین لە:

– ماسی سالمۆن

– شەربەتی پرتەقاڵ

– زەردێنەی هێلکە

– شیر

– قارچک

– هەروەها بەرکەوتنی تیشکی خۆر سەرچاوەی سەرەکیی ئەم ڤیتامینەیە.

جیاواز لەم خۆراکە دیاریکراوانە، خواردنی (سپێناخ و بڕۆکلی و بادەم) سوودێکی ئێجگار باشیان هەیە؛ هەروەها کەم بەکارهێنان یان دوورکەوتنەوە لە (خوێ، کافایین و خواردنەوە گازییەکان) باشترە، چونکە کاریگەریی خراپیان دەبێت لەسەر تەندروستیی ئێسک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

هێزه‌ئه‌منییه‌كان 12 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌.. له‌ دیاله‌ كارتى ڤاكسین فرۆشراوه‌

له‌ دیاله‌ 12 كه‌س به‌تۆمه‌تی فرۆشتنی كارتی ڤاكسین ده‌ستگیركران كه‌ پێنج كه‌سیان فه‌رمانبه‌ربوون. شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌…
Total
0
Share