دانا عەبدولکەریم: هەموو رێگاکانی نێوان پارێزگاکان دەکەین بە دووساید

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند، “هەموو رێگاکانی نێوان پارێزگاکان دەکەین بە دووساید”

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پلانمان ئەوەیە سەرجەم رێگا سەرەکییەکانی نێوان پارێزگاکان بکرێن بە دووساید”.

ئەوەشی وت، “دوای تەواوکردنی رێگا سەرەکییەکان کار لە رێگا لاوەکییەکانیشدا دەکەین”.

دانا عەبدولکەریم باسی لەوەشکرد، “لە سنووری قەزای بەردەڕەش نزیکەی 900 کیلۆمەتری رێگای سەرەکی و لاوەکیی گوندەکان پێویستیان بە چاککردن و پاراستن هەیە”.

وتەکانی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێم، لەمیانەی رێوڕەسمی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی بەردەڕەشدا هات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، جیابوونەوەی هاوسەران کێشە بۆ فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دروستدەکات. ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی…
Total
0
Share