بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ هەڤاڵان ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی، ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک – سەڵاحەدینی یەکێتی و ڕێبوار تەها، ئەندامی سەرکردایەتی کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی بێپایانی ئاڕاستەی هەریەک لە هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا و ئاسۆ مامەند کرد، بەهۆی ئەو ڕۆڵەی لە خزمەتکردنی کەرکوک دەیگێڕن و هەمووان ستایشیان دەکەن کە ئەمە بۆ یەکێتی مایەی سەربەرزییە بە پەیڕەوکردنی سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال گەورەترین خزمەتیان کردووە.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی ستایشی ڕۆڵ و خزمەتە بەردەوامەکانی بەڕێز ڕێبوار تەهای کرد کە بە دڵسۆزی و بەبێ جیاوازی خزمەتی کەرکوک و کەرکوکییەکان دەکات و وتی، شانازی دەکەین کە گەنجی لێهاتووی وەک ئێوە لە ڕیزەکانی پێشەوەی یەکێتیدان و بەڕێزتان لە هەر پێگە و پۆستێکی حزبی و حکومیدا بن، پاڵپشتی تەواوەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانیتان هەیە.

سەرۆکی یەکێتی دووپاتی کردەوە کە پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکهاتەکانی کەرکوک بنەمای ئارامی و ئاوەدانیی شارەکەیە و وتی، دروشم و قسەی هیچ لایەنێک ساردمان ناکاتەوە، بەڵکو سوورترمان دەکات لەسەر خزمەتکردنی کەرکوک کە بەشێکە لە جەستەی زیندووی یەکێتی و قەڵای بەهێزی مانەوەمانە. ئێمە لەسەر ڕێبازە دەوڵەمەندەکەی سەرۆک مام جەلال بۆ خزمەتکردنی شارەکە بەردەوام دەبین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی سەیارەی مێشەکە کەوتەوە کار

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتێکی دەرمان رشتنیان بۆ قەڵاچۆکردنی مێرووە زیانبەخشەکان ئەنجامداوە. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرایکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی گوێزەرەوەی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە بەرژەوەندیی پارتی و گەلی کوردستان و عێراق ناکات. ڤێدانت پاتێل،…
Total
0
Share