کەشناسێک: سەرما و بەفربارین کۆتایی نەهاتووە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی سەرما ڕوودەکاتە ناوچەکانمان.

هەڤاڵ سدیق، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، نە بارانبارین، نە بارستەهەوای ساردی جەمسەری، کاریگەرییان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، کۆتایی نەهاتووە، بەگوێرەی پێشبینییەکان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، لەنێوان 4ی ئایار بۆ 7ی ئایاری 2026، بارستەهەوایەکی ساردی جەمسەری مامناوەند، لە ڕێگەی وڵاتانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپاوە، ڕوودەکاتە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست.

وتیشی، بارستەهەوا ساردەکە کاریگەریشی لەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت، پلەی گەرمی لەو چەند ڕۆژەدا چوار بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێت، لە ڕۆژدا کەشێکی مامناوەند دروستدەبێت و لە شەوانیشدا کەشەکە سارد دەبێت، هەروەها لە چیا زۆر بەرزەکان و ناوچە کوێستانییەکانی باکووری کوردستانیش بەفر دەبارێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: یەكێتی وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانیكردنی لایەنە سیاسییەكان پێكهێنا

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدێكی دانوستانكاری بۆ سەردانی لایەنە بەشداربووەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێكهێناوە. سەعدی ئەحمەد پیرە،…
Total
0
Share