دانووستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بەکوێدەگەن؟

سەرەڕای هەوڵە دپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی تاران و واشنتن و “داڕووخانی ئابووری ئێران”، بەڵام ئیدارەکەی سەرۆکی ئەمریکا دانووستان لەژێر داواکارییە نوێیەکانی تاران ڕەتدەکاتەوە و تارانیش دەڵێت، “بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشی تەواوداین”.

بەپێی بەدواداچوونێکی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز، بەرپرسانی ئێران تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکی ئەرێنیان نیشاننەداوە بەوەی جارێکیدیکە دانووستانەکان دەستپێبکەنەوە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵە دپلۆماسییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی ئەمریکا و ئێران جارێکی دیکە دانووستانەکان دەستپێبکەنەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەرپرسانی واشنتن، تارانیان ئاگادارکردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک لەسەر دانووستانەکان و کۆتا پێشنیارەکانیان کۆنابنەوە ئەگەر داواکارییەکانیان نەگۆڕن و لەسەر داواکارییەکانی نوێنەرانی وڵاتەکەیان قایلنەبەن.

لەلای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا لە پالتفۆڕمی تروس سۆشیاڵ بڵاویکردەوە، بەرپرسانی ئێران ئیدارەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە گەروی هورمز بکەنەوە، چونکە وڵاتەکەیان لە لێواری داڕمانیی ئابووریدایە و هەوڵەکانیان بۆ ڕێکخستنەوە و یەکدەنگی بەرپرسانی وڵاتەکەیان بەردەوامە.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوخۆی ئێران و بەرپرسانی بنکۆڵکارییەکی ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمز بڵاوکردووەتەوە، بەرپرسانی ئێران سەبارەت بە دانووستانەکان و داواکارییەکان بوون بە دوو بەرەوە و بەرەی نوێخواز و کۆنەپەرستەکان و لە میانەی کۆبوونەوە و دانووستانەکانیشدا ئەم لێکجوداییە بەدی دەکرێت و لێکترازانێکی تەواو لەنێوان بەرپرسانی تاران بەدی دەکرێت.

لە بنکۆڵکارییەکەی ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمزیشداش هاتووە، دۆناڵد ترەمپ لە تاران نائومێد بووە و پێیوایە بەرپرسانی ئەو وڵاتە تەنها کات بەفیڕۆدەدەن و لە بۆچوونەکانیانەوە بۆیدەرکەوتووە کە بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت ڕێکبکەون و ئەمەی دەیکەن تەنها کات بەفیڕۆدانە و پاکستانیش بە هەردوو وەفدی دانووستانکاریی ڕاگەیاندووە؛ تا ئەوکاتەی بە جدیی نەیەنە پێشەوە لەیەکتر بەهیچ شێوەیەک لێکتێگەیشتن ڕوونادات و خاڵی ڕێککەوتننیش بەهیچ شێوەیەک بەدی نایەت.

لەبارەی ئەو سێ داواکارییە ئێران بۆ سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانووستانەکان بنکۆڵکارییەکەی ڕۆژنامەی نیویۆڕک تایمز ئاشکرایکردووە، ئێرانییەکان بە مەرجی سێ داواکاریی سەرلەنوێ دێنەوە سەر مێزی دانووستانەکان و ئەوانیش بریتین لە، یەکەم؛ کۆتایهێنان بە هەڕەشەکان و دەستپێکردنەوەی جەنگ  و گرەنتی سەرلەنوێ دەستپێنەکردنەوەی.

دووەم، کۆتاییهێنان بە گەمارۆ سەربازییەکان و گەرووی هرموز بکرێتەوە و جارێکیدیکە ئاستەنگی بۆ ئێران درووستنەکرێت، سێیەمیش؛ لەسەر دەستپێکردنی بە پیتاندنی یۆرانیۆم  وەک مافێکی تاران و بەئامانج نەگرتنی یەکە پێکهێنەرەکانی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕێکبکەون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share