سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری: نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە

سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، ڕایگەیاند، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان سێ هێندە زیادیکردووە و گەشتەکانیش 50% کەمیانکردووە.

عەتا ئەنوەر، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەراورد بە پێش 28ی شوبات، واتە پێش جـ.ـەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێـ.ـران، نرخی گەشتە ئاسمانییەکان بەرزبووەتەوە بەجۆرێک هەندێک گەشت نرخەکەی سێ هێندە بەرزبووەتەوە بۆ نموونە لە مانگی یەکی ئەمساڵ گەشتی سلێمانی- عەمان بۆ مەدرید چوون و گەڕانەوە بە 425 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بە هەزار و 250 دۆلارە.

لەبارەی هۆکارەکان ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە هۆکارەکان گرانبوونی سووتەمەنییە و هەروەها وەزرەکەش هۆکارە بەوپێیەی هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا نرخەکان گران دەبن، لەگەڵ ئەوانەشدا زۆرینەی ئێرلاینەکان نەکەوتوونەتەوە کار دوای ئەوەی کە بە هۆی جـ.ـەنگەوە گەشتەکان ڕاگیران.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئێستا بەهۆکاری گرانبوونی نرخ، گەشتەکان 50% کەمیانکردووە و خواستی خەڵک بۆ گەشتکردن کەمە”.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە هەموو شێوەیەك دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە كە دەیانەوێت بەربەست لەبەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دروستبكەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە واشنتن لەگەڵ برێت مەكگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی…
Total
0
Share