شارەزایەکی بواری کەشناسی، پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی باران و تەرزەی بەهێز دەکات.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، مەودای نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 8ـی شەو، هەندێک کات لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەبروسکەی بەهێز، ئەگەرێکی بەهێزە تەرزەی بەهێزیش ببارێت.
ڕاشیگەیاند، بارانبارینەکە زیاتر لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕۆژهەڵاتی کەرکوک و باشووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەبێت.