گەورە كۆمپانیایەكی نەوت هەرێمی كوردستانی جێهێشت

گەورە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل كە وەبەرهێنانی لە كێڵگەیەكی سنووری پیرمام لە هەولێر دەكرد، كۆتایی بە كارەكانی هێنا و هەرێمی كوردستانی جێهێشت.

كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل-ی ئەمریكی پێشتر لە هەریەك لە كێڵگەیەكی سنووری قەرەهەنجیر-ی سنووری كەركوك و پیرمام لە هەولێر دەكرد، لەماوەی ڕابردوودا كارەكانی لە كێڵگەی قەرەهەنجیر ڕاگرت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا كاركردنی لە كێڵگەی دووەم ڕاگرت.

وریا حسێن، سەرۆكی ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاریی نەوتی لە كوردستان بڵاویكردەوە، كۆمپانیاكە بۆ هەتاهەتایە هەرێمی كوردستانی بەجێهێشتووە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، دوو هۆكار لەبەردەم كشانەوەی ئیكسۆن مۆبیل-دان، یەكەمیان بێئومێدبوونی لە وەبەرهێنان لە كوردستان، دووەمیش كێشەی یاسایی بوونی دۆسیەی نەوتی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیاری قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەریی لەسەر نرخ دەبێت؟

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەهۆی بڕیارەکەی عێراقەوە بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، میوەکان گران دەبن. دوای ئەوەی…
Total
0
Share