کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ و سبەینێ لە هەندێک ناوچە باران دەبارێت و پلەی گەرمی لە گەرمیان دەگاتە 45 پلە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ ئەگەرى تاوەباران لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات هەیە، پلەی گەرمی بە (1 – 2) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەینێ سێشەممە ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور، ئەگەری نمەبارانێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەلات هەیە، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی
سۆران : 37 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە: بەشی هەرە زۆری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە هەولێر بەدزیيەوە بیری ئاویان لێداوە

راوێژكارێكی بواری خانووبەرە لە شاری هەولێر رایدەگەیەنێت، بەشێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بە دزیيەوە بیری ئاویان…
زیاتر ببینە

بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبێتەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا كە بەسەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی…
Total
0
Share