پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، ئێستا هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەی سڕینەوەی ناوی مـ.ـردو و جیابوونەوەی هاوسەران بە ئەلیکترۆنی ئەنجامبدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، ڕایگەیاند، داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگای هەولێر دەکەین ئەوانەی هەریەک لە مامەڵەکانی سڕینەوەی ناوی کۆچـ.ـکردوو و جیابوونەوەی هاوسەرانیان هەیە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ ڕاییکردن و جێبەجێ کردنی مامەڵەکانیان .
* پێداوویستیەکانی مامەڵەی کۆچـ.ـکردوو :
1- وەفاتنامەی ڕەسەن.
2- کارتی نیشتمانیی کەسی کۆچکردوو.
3- پسوڵەی خۆراکی پێشوو.
* پێداویستییەکانی مامەڵەی جیابوونەوە ( طلاق ):
1- تەڵاقنامەی ڕەسەن دەبێت بەرواری ڕاستاندن (تصديق)ی ساڵی 2026 لەسەربێت .
2- کارتی نیشتمانی کەسی جیابووەوە .
3- پسوڵەی خۆراک، ئەگەر پسوڵەی خۆراکەکەی لەلا نەبوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە بەدەلێکی بۆچاپدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، هەردوو مامەڵەی سەرەوە دەتوانرێت لە ئەپلیکەیشنەکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئەنجامبدرێن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەگەر نەیانتوانی با سەردانمان بکەن تاوەکو ئاسانکارییان بۆ بکەین.