ئەندامیكی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کارەبا پێداویستی سەرەکی ژیانی هەموومانە و نابێت ڕێگە بدەین بکرێت بە بازرگانی، هەروەها لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری، ڕێگا نادرێت پارە لەسەر هاوڵاتی ببێتە قەرز و دوای دوو جار ئاگادارکردنەوە کارەباکە دەبڕدرێت.
عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە درێژایی تەمەنمان دەتوانین سزای تیژرەوی ئۆتۆمبیل نەدەین لە رێگای پابەندبوونمان بە یاساکانی هاتوچۆوە، بەڵام کەس نییە باجی گرانکردنی کارەبا نەدات، کارەبا پێداویستی سەرەکی ژیانی هەموومانە و نابێت ڕێگە بدەین بکرێت بە بازرگانی.
دەشڵێت، “لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری”ڕووناکی”، ڕێگا نادرێت پارە لەسەر هاوڵاتی ببێتە قەرز، چونکە دوای دوو جار ئاگادارکردنەوە راستەوخۆ کارەباکەت دەبڕدرێت، تەنانەت لە قۆناغی داهاتوو دەکرێتە پریپەید و پێویستە وەک یەکەی مۆبایل پێشوەختە بکڕدرێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، نەدانی پارەی کارەبا کێشەکە چارەسەر ناکات، چونکە پارەکە دەبێتە قەرز لەسەرمان و دواجار ئەگەر لە کاتی کڕین و فرۆشتنی خانووەکەشتدا بێت ناچار دەکرێیت پارەکە بدەیت.