بە سەرپەرشتیی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی تەرمی د. ڕەفیق سابیر گەڕێندرایەوە کوردستان

ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی تەرمی نووسەر د. ڕەفیق سابیر گەڕێندرایەوە کوردستان.

بە سەرپەرشتیی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، تەرمی كەسایەتیی دیاری كورد و نووسەر و شاعیر، د. ڕەفیق سابیر لە وڵاتی سویدەوە گەڕێندرایەوە كوردستان.

بڕیارە سبەینێ، لە هۆڵی ڕۆشنبیریی ڕانیە مەراسیمێكی ڕێزلێنان و ماڵئاوایی شایستە بۆ ئەم شاعیرە گەوەریە ڕێكبخرێت و دواتر لە گۆڕستانی قەڵادزێ لە دوایین مەنزڵی، بەخاكدەسپێردرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share