سلێمانی.. دەستبەسەر 880 کیلۆگرام توتنی ماوەبەسەرچووی نێرگەلەدا گیرا

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر 880 کیلۆگرام لە توتنی ماوەبەسەرچووی نێرگەلەدا لە گەڕەکی عەقاری.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە یەکێک لە کۆگاکانی تایبەت بە پێداویستییەکانی نێرگەلە، لە گەڕەکی عەقاری دەستگیرا بەسەر بڕی 884 کیلۆگرام توتنی ماوەبەسەرچووی نێرگەلەدا.

بەپێی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی، تەواوی ئەو توتنەی کەلە کۆگای (فرۆشگای ئاریا بۆ نێرگەلە) دەستی بەسەردا گیراوە ماوەی بەکارهێنانیان بەسەرچووە و بەشێکیان زیاتر لە دوو ساڵە بەسەرچوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، خاوەنی ئەو کۆگایە لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، سەرجەم کافێ و فرۆشگاکانیان ئاگادارکردووەتەوە کە بەهیچ جۆرێک توتنی ماوەبەسەرچوو بەکارنەهێنن، چونکە زیانە تەندروستییەکانی چەند هێندە دەبێتەوە.

رێکان جەمال سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان داوای لە هاوڵاتییان کرد بەهیچ جۆرێک توتنی هەڵڕژاوی نێرگەلە نەکڕن، تاوەکو دڵنیانەبنەوە لەماوەی دروستکردن و بەسەرچوونی، چونکە بەشی زۆری ئەو توتنانە ماوەیان بەسەرچووە و شیاونین بۆ بەکارهێنان.

بابەتی پێشتر

دامەزرێنەری کۆمپانیای رید بۆڵ بە هۆی تووشبوونی بە شێرپەنجە گیانی لە دەستدا

بابەتی دواتر

گەشتکردن لە شازادەی جێنشینی سعودییە قەدەغە دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی تەندروستیی سلێمانی ڕاسپارد هەرچی پێویست بێت بەپەلە بۆ بریندارەكان بكرێـت

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، جێگری سەرۆك وەزیران لەسەر ڕووداوەكەی گەڕەكی كازیوە لەسەر هێڵە و تەندروستیی سلێمانی راسپاردووە…
Total
0
Share