عومەر عەبدوڵا: دابەشکردنی غاز لەڕێگەی فۆڕمی خۆراکەوە بەردەوامدەبێت

عومەر عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامیەتی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دابەشكردنی ‌غاز لە شاری سلێمانی ئاسایی بووەتەوە و هەموو گەڕەکەکان غازیان پێدەگات.

وتیشی، تەواوی کارگەکانمان لە کارکردن بەردەوامن، ڕۆژانی شەممە 30 بۆ 35 هەزار بتڵ غاز دابەشدەکرێت، ڕۆژانی دیکەش بڕی 17 هەزار دابەشدەکەین.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، هەموو مانگێک هاوڵاتییان بتڵێک غاز وەردەگرن و لە سەری مانگەوە دەست بە دابەشکردنی وەجبەی دووەمی غاز دەکەین لە ڕێگەی فۆڕمـی خۆراکەوە.

عومەر عەبدوڵا ڕاشیگەیاند، دابەشکردنی غاز بەشێوەی فۆڕمی خۆراک بەردەوامدەبێت، چونکە هاوڵاتیی لە بریکاری غاز جیادەکاتەوە و لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سالار مەحمود: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی دەگەیەنێت

لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەمە زیاتر دوابكەوێت زیانی گەورە بە پڕۆسەی سیاسی و دیموكراسی…
Total
0
Share