د. لەتیف رەشید: نابێت بیرلەوەبکەینەوە لە رێبازی مام جەلال لابدەین

د. لەتیف رەشید رایگەیاند، نابێت بیرلەوە بکەینەوە کە لە رێبازی سەرۆک مام جەلال لابدەین، پێویستە هەموو کات سوود لە ئامۆژگارییەکانی وەربگرین.

د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە وتارێکدا کە لە دووەمین دیداری یەکێتی پێشکەشیکرد رایگەیاند، یەکێتی لەسەرەتای دروستبوونییەوە، رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری لە بەرگری لە مافی گەلی کورد هەبووە، رۆڵی سەرەکی هەبووە لە پێشخستنی کۆمەڵی کوردەواری لە زۆرینەی بوارەکاندا، هەزاران لە رۆڵەی تێکۆشەرانی شەهیدبووە، سڵاو بۆ رۆحی پاکی سەرجەم شەهیدانی یەکێتی دەنێرین و پێویستە هەمیشە یادیان بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نابێت بیرلەوە بکەینەوە کە لە رێبازی سەرۆک مام جەلال لابدەین، ئەو وەک سەرکردەیەکی مەزنی رزگاریی نیشتمانیی نەک لە کوردستان و عێراق ناسراوبوو و پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ زۆرینەی سەرکردەکانی جیهان دروستکردبوو، هیوادارم هەموو کات لە ئامۆژگارییەکانی سوود وەربگرین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەزایەکی کەشناسی: دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان بۆ سەرمایەکی بەهێز ئامادەبکەن

شارەزایەکی کەشناسی هۆشداری بە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەدات. پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،…
Total
0
Share