پەرلەمانتارێك: سەبارەت بە نەوتی سپی هەرێم دەتوانێت چاوەڕێی عێراق نەكات

پەرلەمانتارێك رەخنە لە بێپلانی و خەمساری حكومەتی هەرێم لەبارەی دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان دەگرێت و دەڵێت، نەوتی خاو و پاڵاوگەی هەیە و دەتوانێت چاوەڕێی عێراق نەكات.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاوڵاتییان، حکومەتی هەرێم خۆی نەوتی خاو و پاڵاوتگەی هەیە دەتوانێت ساڵانە پێش هاتنی وەرزی سەرما دەستبکات بە پاڵاوتن و هەڵگرتنی نەوتی سپی و بەنرخێکی کەم دابەشیبکات بەسەر هاوڵاتیاندا و چاوەرێ حکومەتی عێراق نەکات.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەپێی وتەی ئەو، “بەشی زۆری نەوتی خاوی عێراق رۆژانە لە پاڵاوگەکانی بازیان و کەڵەک بە پارە دەپاڵێورێت”.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیكەی مانگ و نیوێكی وەرزی زستان، هێشتا هاوڵاتییان لە سەنتەری شارەكاندا هیچ بڕە نەوتێكیان وەرنەگرتووە.

حكومەتی هەرێم لەمساڵدا نەوتی سپی تەنها لە ناوچە شاخاوییەكاندا بە نرخێكی بەرز دابەشكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاوسۆزین لەگەڵ كەسوكارەكانمان لە هەولێر و ئامادەی ھەموو ‏پشتیوانییەکین

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێكی لەبارەی لافاوەكەی هەولێر و كەوتنەوەی قوربانی بڵاوكردەوە، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییەكان دەكات، دووپاتیشیدەكاتەوە، یەكێتی…
Total
0
Share