دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ: شێروان شێروانى داوایکردووە کە بگوازرێتەوە بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی

ئەمڕۆ تیمێکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ سەردانی شێروان شێروانی کرد و ناوبراو دوو داواکاریی سەرەکیی هەبووە.

دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، لە چوارچێوەی ئەرکە چاودێرییەکانی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێرمان کرد، ئامانجی سەردانەکەش بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە بارودۆخی سزادراوان و گوێگرتن لە داواکارییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو چوارچێوەیەدا، دەستەکەمان چاویان بە (شێروان شێروانی) کەوت و گوێیان لە داخوازییەکانی گرت، شێروان شێروانی دوو داواکاری سەرەکیی ئاڕاستەی دەستە کرد، ئەویش پێدانی مۆڵەتی چوونەوە ماڵەوە بوو، بەگوێرەی یاسا و ڕێنمایییەکان، لە حاڵەتی جێبەجێ نەکردنی داواکاریی یەکەم، ڕێگەی پێبدرێت بگوازرێتەوە بۆ چاکسازیی گەورانی سلێمانی، ناوبراو ڕایگەیاند، وەڵامی دروستی ئەم داواکارییە، دەبێتە هۆی ئەوەی کۆتایی بە مانگرتنەکەی بهێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکاران و پەرلەمانتاران: هێزە ئەمنییەکانی هەولێر هەڕەشەی دەستگیرکردنیان ‏لێکردین

لەکاتی گردبوونەوەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەولێر لەبەردەم بینای ‏وەزارەتی خوێندنی باڵادا، خوێندکاران و پەرلەمانتاران ڕایانگەیاند، لەکاتی چوونیان…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بە بانكیكردنی مووچە تەنها لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە دەبێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق ئەو بابەتەی یەكلاكردووەتەوە كە دەبێت بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی…
Total
0
Share