بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ شاسوار عەبدولواحید: زۆرم پێخۆشبوو کە ئازادکرایت

پاش یەکتربینینیان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە شاسوار عەبدولواحیدی راگەیاند کە بە ئازادبوونی خۆشحاڵبووە.

پاش ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە ئۆفیسی سەرەکیی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی و چاوی بە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکە کەوت، پێی راگەیاند، “پێمناخۆشبوو کە دەستگیرکرایت و زۆرم پێخۆشە کە ئازاد کرایت”.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، کە شاسوار عەبدولواحید، رەزامەندیی نیشاندا کە لە دەرەوەی پارتی، لەگەڵ هەر هێزێک کۆببنەوە و بگەنە رێککەوتنێک و کۆتایی بەم دۆخەی ئێستا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share