سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوو ڕۆژانە 160 تۆن غاز دەگاتە سنەتەری شاری سلێمانی.
کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی ڕایگەیاند، دەمانەوێت بەم سێ ڕۆژە، کە لە دوێنێوە دەستمانپێکردووە، ڕۆژانە 80 بۆ 90 هەزار بتڵ غاز بخەینەڕوو، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی خواستی هاوڵاتییان، ڕۆژانی دیکەش هەوڵدەدەین 17 بۆ 20 بتڵ غاز بخەینەڕوو.
وتیشی، ساڵی پار ئەمکاتانە ڕۆژانە نزیکەی 115 تۆن غازمان بەدەستدەگەیشت، بەڵام ئەوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژە، ڕۆژانە نزیکەی 140 تۆن غاز دەگاتە دەستمان و لە چەند ڕۆژی داهاتوو بڕەکە دەگاتە 160 تۆن، بەمەش دەتوانن بڵێین قەیرانی غاز کۆتاییهاتووە.