وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە چـ.ـەک دروستبکەن

بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا داوای لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل کردووە، هاوکاربن لە دروستکردنی چـ.ـەک بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکان.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، پنتاگۆن داوای لە کۆمپانیاکانی فۆرد و جەنەڕاڵ مۆتۆرز کردووە کە بەهۆی جەنگی ئـ.ـێران و ئـ.ـۆکـ.ـرانیا، کۆگای چـ.ـەک و تـ.ـەقەمەنیی وڵاتەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، ئەمەش وای لە بەرپرسانی ئەمریکا کردووە جگە لە بەڵێندەرانی دروستکردنی چـ.ـەک، پەنا بۆ ڕێگەی دیکە ببەن.

وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاماژەی بەوەشداوە، وەزارەتی جەنگ لە سەرەتای شـ.ـەڕی ئـ.ـێرانەوە داوای لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلکردووە، بەخێرایی دەستبکەن بە بەرهەمهێنانی چـ.ـەک و تـ.ـەقەمەنی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد تائێستاش پێیوایە هەرێم پابەندییەکانی خۆی وەکو پێویست جێبەجێ نەکردووە. غەریب ئەحمەد، ئەندامی…
Total
0
Share