بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە پشتیوانی خوشک و برا ئێزدییەکانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەکان ڕایگەیاند، هەمیشە پاڵپشت و پشتیوانی خوشک و برا ئێزدییەکانن.

سەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، “بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی، پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەین و هیوای جەژنێکی خۆش و ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازین.”

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، “قوربانیدانی ئێزدییەکان لەپێناو پاراستنی شوناس و تایبەتمەندی ئایینییان لای ئێمە رێزلێگیراوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە پشتیوان دەبێت و پاڵپشتی هەر هەنگاوێکین کە ماف و ژیانێکی باشتر بۆ ئێزدییەکان دەستەبەر بکات.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین پەیامەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی یەکێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند…
Total
0
Share