وەزارەتی نەوتی عێراق: داهاتی نەوت لە مانگی ڕابردوودا نزیکەی 2 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی نەوت لە مانگی ئازاردا، زیاتر لە ملیارێک و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی ئازار ڕاگەیاند.

بەپێی ئامارەکە، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو 18 ملیۆن و 604 هەزار و 951 بەرمیل بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو مانگەدا، داهاتی هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە 1 ملیار و 957 ملیۆن و 121 هەزار دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

نوسینگەی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماری وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانی لەلایەن هاوڵاتییانەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە…
Total
0
Share