بەرهەمهێنانی غاز دەستپێدەکاتەوە

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی بەرهەمهێنانی غازی لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستپێکردەوە.

کۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاش چەند هەفتەیەک لە گرژییەکان لەناوچەکەدا، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیاکە لە ماوەی گرژییەکانی ناوچەکە کارەکانی لە ناوچەکە ڕاگرت، ئەمەش بە ڕاوێژ و ئاگاداریی دەسەڵاتی ناوچەکە و لەپێناو سەلامەتی گیانی کارمەندەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share