لەم کاتەدا بەفربارین دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە، بەفربارین لە بەشێک لە ناوچەکان دەستپێدەکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، مەودای نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 9ـی سبەی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە، لە سەنتەری شاری سلێمانی هەندێک کات باران و بەفر بە تێکەڵی دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرێکی بەهێزە بەفری تەواویش ببارێت، بە هۆکاری زووگەیشتنی سەرما بەهێزەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچەی جیاجیاش، ئەگەری روودانی لافاو هەیە و دەبێت حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار ئامادەکاری بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی شۆفێریکردن لە شەقامێک هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان هاوڵاتییان لە بارەی رێگای سەرەکی کەلار-خانەقین ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، “کاری تێدا دەکرێت”. لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share