نرخی کیلۆیەک مۆز گەیشتە 3000 دینار

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، نرخی مۆز بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە.

سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، نرخی مۆز بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبووە بەجۆرێک نرخی کارتۆنێک مۆز لە 18 هەزارەوە گەیشتە 54 هەزار دینار.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا کیلۆیەک مۆز بە دوو هەزار و 500 دینار تاوەکو سێ هەزار دینار بە دەست هاوڵاتی دەگات، لەکاتێکدا پێشتر کیلۆیەک مۆز بە هەزار بۆ هەزار و 250 دینار بوو.

لەبارەی هۆکارەکەی، سەروەر عەلی وتی، “هۆکارەکەی بۆ داخستنی گەرووی هورمز دەگەرێتەوە کە کاریگەری لەسەر چەند بەرهەمێک هەبووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: ساڵی رابردوو 23 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی کۆئەندامی هەرس و جگەریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 23 هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان…
Total
0
Share